خەزێنەی ئەمەریکا سزای نوێ دەخاتە سەر بانکی ناوەندی و سندوقی گەشەسەندنی ئێران

خەزێنەی ئەمەریکا کە بەرپرسیارە لە کۆنترۆڵکردنی سامانە دەرەکییەکانی ئەمریکا بڕیاری دا کە سزا بەسەر بانکی ناوەندیی ئێران و سندوقی گەشەسەندن و سەرمایەی پەرەسەندنی نەتەوەیی ئێران و کۆمپانیای "ئیتیماد تەجارات" بسەپێنێت. 

 
ئەمریکا لەژێر پێڕەوی ١٣٢٢٤ی ئی-ئۆی کردەوەی دژە تێرۆرستی ئەم بڕیارە دەسەپێنێت بەسەر ئێراندا.

 
لە راگەیاندنی خەزێنەی ئەمەریکادا هاتووە " بانکی ناوەندیی ئێران بە بلیۆنەها دۆلار تەمویلی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هێزی قودس و حیزبوڵای کردووە، کە بە ڕێکخراوەیەکی تیرۆرست لە قەڵەم دراوە. ئەوەی کە سزا نوێکەی هەژاند هێرشەکەی ئێران بوو بۆ سەر بارەگا نەوتییەکانی سعودییە لە ١٤ی ئەیلوولدا، کە بازاڕی نەوتی خستە مەترسییەوە، هەرچەند ئێران ئەم هێرشەی ڕەت کردۆتەوە". 

 
سکرتێری خەزێنەی ئەمریکا، ستیڤن، دەڵێت "هێرشەکەی ئێران بۆ سەر سعودییە قبووڵ ناکرێت. خەزێنە سزای خستۆتە سەر ئەو سامانەی ئێران کە بۆ تەمویل کردنی تۆڕی تیرۆرستی بەکار دێت لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، لەوانە وەک هێزی قودس و حیزبوڵا، کە بەشداری لە تێکدانی باری ئاسایشی ناوچەکە دەکەن. ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کامپینی فشار بۆ سەر ڕژێمە توندوتیژەکەی ئێران بەردەوام دەبێت." 

 
راگەیاندراوەکە ئەوەش دەخاتە روو لە ئەجامی کارەکانی خەزێنەی ئەمەریکاو و سەپاندنی سزاکەی ئەمڕۆیاندا، هەموو ئەو موڵکانەی کە لەلایەن لایەنی سزادراوە بەسەر سەپێنراووەو لە ئەمریکا چالاکە، بلۆک و کۆنترۆڵ دەکرێت. بە شێوەیەکی گشتی، هەموو کەسایەتییە ئەمریکییەکان و موڵکە ئەمریکییەکان ڕێگریان لێ دەکرێت کە مامەڵە لەگەڵ هەر کامێک لە لایەنە سزا بەسەر سەپێنراوەکاندا بکەن. هەر کەسێک دژی ئەم بڕیارە بووەستێتەوە و بە پێچەوانەوە مامەڵە لەگەڵ لایەنە ناوبراوەکان بکات، خۆشیان ڕووبەڕووی هەمان سزا دەبنەوە". 

 
هەروەها هاتووە، "هەر لایەنێک کە تەمویلی ئێران بکات کە لە ئەنجامدا لەلایەن ئێرانەوە بۆ تەمویلی ئیرهاب بەکار دێت، هەژماری بانقەکانیان ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە".

 
خەزێنەی ئەمەریکا ئەوەش ئاشکرا دەکات، هێشتا ڕێگە بە ئاڵوگۆڕی خۆراک و دەرمان و شمەکە سەرەتاییەکانی تر کە پێداویستی مرۆڤن دەدات و بەردەوام دەبێت لەمە لەپێناو پێشێل نەکردنی مافەکانی مرۆڤ.

 
هاوکات ترامپ دوای بڵاوبوونەوەی سزا نوێکانی خەزینەی ئەمەریکا، رایگەیاند" ئەم سزا نوێیانە بە قورسترین سزا دادەنرێت کە خرابێتە سەر وڵاتێک".




PM:08:17:20/09/2019