تاران ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی باری نائاسایی راگه‌یاند
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واده‌یه‌کی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران دانابوو کە پاش ئەو وادەیە هەنگاو دژی ئێرا دەگیرێتەبەر، بەو هۆیەوە تاران ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی باری نائاسایی له دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی راگه‌یاند.
محه‌مه‌د ره‌زا سه‌میعی، جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای پارسى پترۆكیمیاویی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌و شوێنانه‌ی نه‌وتی لێبه‌رهه‌مده‌هێندرێت باری نائاسایی ڕاگه‌یاندووه و تیمی قه‌یرانه‌كان، ئاگركوژێنه‌وه و شاره‌زایان له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر پێشهاتێك كه رووبدات.
راگه‌یاندنی ئه‌وپه‌ڕی باری نائاسایی له‌و دامه‌زراوانه‌ی ئێران له‌سه‌ر داوای هێزی به‌رگریی ئاسمانی ئێران بووه.
ڕۆژی پێنجشەممە وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بژارده‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێرانیان خستوه‌ته به‌رده‌ست دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه دواتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیار له‌بژارده‌یه‌ك ده‌دات.
AM:09:02:21/09/2019