بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی: حكومه‌ت به‌رنامه‌ی هەیە گرێبەستەکان بکرێنە هەمیشەیی
بەڕێوەبەری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی زه‌نگی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا و ڕایگەیاند "حكومه‌ت به‌رنامه‌ی هەیە گرێبەستەکان بکرێنە هەمیشەیی".
دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌میانی لێدانی زه‌نگی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن ڕایگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردودا 58 بینای خوێندن ده‌ست به‌دروستكردن و پرۆسه‌ی ته‌نده‌رینیان بۆ كرابوو، له‌ئێستادا 20 بینامان ماوه ته‌واو بكرێن 38یان ته‌واو بوه".
وتیشی "له‌ناوشاردا كه‌می بینا تاكه كێشه‌ی په‌روه‌رده‌یه له‌سلێمانی، هیوادارم حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا مانگانه ملیارێك و نیوێك بۆ ته‌واوكردنی بیناكان ته‌رخان بكات، چونكه به‌ته‌واوبونی بیناكان، كێشه‌یه‌كی گه‌وره له‌كۆڵ په‌روه‌رده ده‌بێته‌وه‌و پرۆسه‌كه زیاتر به‌ره‌و پێش ده‌چێت".
سه‌باره‌ت به‌مامۆستایانی گرێبه‌ست و وانه‌بێژه‌كانیش وتی "ساڵانه گرێبه‌سته‌كان تازه ده‌كرێنه‌وه، هیوادارم ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كان بكرێن به‌هه‌میشه‌یی، دیاره حكومه‌تیش به‌رنامه‌ی بۆ ئه‌وه هه‌یه، ئێمه له‌ناوشار مامۆستامان زۆره، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه كه‌ممان هه‌یه، فۆڕمی وانه‌بێژیمان دابه‌شكردوه بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌توانای ئه‌وان ببینین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و میلاكانه‌ی پێویستمان هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان زیاتر".
AM:09:47:21/09/2019