دوای شکستە قورسەکەی بەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێرمان، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یاریەکی قورسدا رووبەڕووی یانەی سیڤییا بووەوەو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ١-٠ لێ بباتەوە.
ریاڵ مەدرید هەرچەندە رووبەڕووی زەحمەتی بووەوەو لە گێمی یەکەم لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام لە گێمی دووەم توانی گۆڵی بردنەوەی یاریەکە بکات و ١-٠ بردنەوە تۆمار بکات.
تاکە گۆڵەکەش بنزیمە لە خولەکی ٦٤ تۆماریکرد، کە ئەمە گۆڵی پێنجەمی بوو لەم وەرزە.
ریاڵ مەدرید ١١ خاڵی هەیەو لەگەڵ یانەی بیلباو لە پێشەنگی خولەکەیە.