پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند " بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی ئەیلولی 2019، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لە ناحیەی باوەنور خۆی خنکاندووە.
عەلی جەمال قدوری بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت " ئەو گەنجە بەهۆی خۆهەڵواسینەوە بەپەت گیانی لەدەستدا”.
.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت، گەنجەکە " ناوی (فریاد جەمال عەلی)ـیە و لەدایکبووی 1996ە، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ چووەتە سەر کارەکەی کە دوکانی خواردەمەنی هەبووە لە ناحیەی باوەنور، لە ناو دوکانەکەیدا خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.”
.
ناوبراو هیچ کێشەیەکی نەبووە و هۆکاری خۆخنکاندنیشی نادیارە، وەک کەسوکارەکەی ئاماژەی بۆ دەکەن.