وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێم: چوار بڕیاری فەڕمی بڵاوکردەوە

ئەمشەو چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٩ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە چوار بڕیاری گرنگی بەفەڕمی ڕاگەیاند.

لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمدا هاتووە کە ئەنجومەنی وەزارەتەکەیان لە ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٢٤ ی ئەیلول کۆبۆتەوە و لەدوای کۆبوونەوەکە بڕیارماندا بۆ زیاتر بایەخدان بەو قوتابی و خوێندکارانەی کە لە قۆناغی(٢،٣،٤)ی بنەڕەتی بە زمانی ئینگلیزی دەخوێنن هەردوو بابەتی زانست و بیرکارییان خوێندووە و لەمساڵی خوێندندا پرۆسەکە ڕاگیرا و بڕیارماندا کە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکان تا پێش(١-١٠-٢٠١٩) کۆبوونەوە لەگەڵ مامۆستایانی بیرکاری و زانستی ئەو قوتابخانەدا ئەنجام بدەن کە پرۆسەکەی تێدا راگیراوە، میکانیزمی پێویستیان بۆ روون بکەنەوە سەبارەت بە چۆنیەتی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لەو دوو بابەتەدادا لەمساڵی خوێندندا بە کوردی دەخوێنن. 



PM:10:51:25/09/2019