ژنێكی كورد لەسێدارەدرا

ژنێكی كورد لە شاری سنە دوای دوای بڕیاردان لەبارەی سزاكەیەوە لەسێدارەدرا.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی٩ی٢٠١٩ حوكمی سێدارەی هاووڵاتیەك بە ناوی "لەیلا زەرئەفشان" لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئیرانەوە بەڕێوە چوو.

لەیلا زەرئەفشان بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەستی هاوژینەكەی دوای ٥ ساڵ ڕاگیران لە گرتووخانە لەسێدارە دراوە.

ڕۆژی ڕابردوو لانیكەم ٤ هاووڵاتی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست و تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكان لەسێدارە دران.
 


AM:11:22:26/09/2019