ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی بەئامێری پێشکەوتوو زیادکرد

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی  بەپیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم کردوە بەئامێری پێشکەوتوو.

ئاژانسی سکای نیوز لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانیەوە گواستیەوە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بەپیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم کردوە بەئامێری پێشکەوتوو، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ زیاتر پێشێلکردنی رێکەوتنە ئەتۆمییەکە.

لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا کە لەویلایەتی نیۆرکی ئەمریکا بەڕێوەچو، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئێرانی بانگێشت کرد بۆ دانوستان و رێکەوتن.

ئێرانیش داواکەی ئەمریکای رەتکردەوە و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، تا ئەمریکا سزاکانی سەریان هەڵنەگرێت ناتوانن دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتە بکەن.

PM:07:26:26/09/2019