جەلەولا.. تەقینەوەیەک ڕوویدا


بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٨ ئەیلولی ٢٠١٩ کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆمبێک لەناو باخ و بێستانێکی سنووری شارەدێی "جەلەولا"ی سەر بە قەزای خانەقین تەقییەوە و، لە ئەنجامدا دوو جووتیار بریندار بوون. 

بەشیر عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی جەلەولا راگەیاند" ئەمڕۆ لە گوندی "ئیسڵاح"ی سەر بە جەلەولا بۆمبێكی چێندراو بە تراكتۆرێكدا تەقییەوە و بەو هۆیەوە دوو جووتیار بریندار بوون و برینی یەكێك لە جووتیارەكان زۆر سەختە". 

هاوکات ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی شارەوانی جەلەولا ئەوەشی خستەڕوو: کە داعش لە پشتی ئەو كردوە تیرۆریستیانەیە و ناو بەناو لەو سنوورە بۆمب و تەقینەوە بۆ جووتیاران و هاووڵاتیان دادەنیت و هێزە عێراقییەکانیش توانایی دابینکردنی ئاسایشی ئەو ناوچەیان نییە. 




 
 


AM:11:14:28/09/2019