دۆناڵد ترەمپ: رەتیکردەوە بەڵێنی بەئێران دابێت هەموو سزاکانی سەر ئەو وڵاتە هەڵگرێت



ئەمڕۆ شەممە ٢٨ ی ئەیلولی ٢٠١٨ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رەتیکردەوە بەڵێنی بە ئێران دابێت هەموو سزاکانی سەر ئەو وڵاتە  هەڵگرێت لەبەرامبەر دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان.  

بەپێی هەواڵێکی ئیندیپێندنتی بەریتانی، لەئێستادا پرسی نەرمی نواندنی سەرۆکی ئەمریکا لەبەرامبەر ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، باس و خواسی ناو کۆشکی سپیییە و لەو چوارچێوەیەشدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رەتیکردەوە بەڵێنی بەئێران دابێت هەموو سزاکانی سەر ئەو وڵاتە  هەڵگرێت لەبەرامبەر دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان. 

هاوکات حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند" هەریەک لەسەرۆکی فەرەنسا، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا و راوێژکاری ئەڵمانیا رایانگەیاندوە کە دەبێت لەپەراوێزی کۆبونەوەکانی نیۆرکدا دیداری نێوان ئەو ترەمپ رێکبخرێت بەمەرجی هەڵگرتنی سزاکان بەڵام دۆنالد ترەمپ رەتیکردۆتەوە".

پێشتر حەسەن ڕۆحانی، لەمیانەی وتارێکدا لە٧٤ەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەئەمریکا ڕایگەیاند بوو: ئەمریکا بەڵێنی لابردنی هەمو سزاکانی پێداوە لەبەرامبەر دەستپێکردنی گفتوگۆکان بۆ رێکەوتنێکی نوێ. 
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت پێش دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ئایندە کۆماری ئیسلامی ئێران رابکێشێتە ناو دانوستان بۆ رێکەوتنێکی نوێ، چونکە پێیانوایە دەرئەنجامەکەی هەرچی بێت، بۆ ترەمپ دەستکەوتێکی گەورە دەبێت، ئێرانییەکانیش لەو پەیامەی ترەمپ باش تێگەشتون و نایانەوێت هەنگاوێک بنێن کە بۆ ترەمپ دەستکەوتی گەورەتربێت. 


PM:12:57:28/09/2019