لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات كە ئەنجام دانی پرۆسەی سێكس كردن سوودی هەیە بۆ لایەنی تەندروستی جەستەیی و عەقڵی ، وە خواردنی پر لە ڤیتامین و پرۆتین هۆكار دەبێت بۆ بەهێز كردن و چالاك كردنی ئەو پڕۆسەیە .
لە خوارەوە هەندێ لەو جۆری خواردنانە ئاماژە پێ دەكەین كە دەبنە هۆی بەهێز كردنی توانای سێكسی:
1_چوكوڵاتەی ڕەش : میوەو سەوزەكان بە گشتی پێكهاتەی دژە ئۆكسانی پێویستیان تێدایە بۆ بەهێز كردنی توانای سێكسی . وە چوكوڵاتەی ڕەشیش یەكێكە لەو جۆری خواردنانە كە ڕێژەیەكی زۆری لە دژە ئۆكسان تێدایە كە كاریگەری ئەرێنی هەیە بۆ بەهێز كردنی توانای سێكسی .
2-گوێچكە ماسی : خواردنی زەریا و دەریاكان خواردنی دەوڵەمەندن بە ماددەی زینك كە پەیوەندی هەیە بە بەهێز كردنی حەزی سێكسی و بەرهەم هێنانی تۆوی پیاو .
هەرچی دەربارەی گوێچكە ماسیشە یەكێكە لەو جۆری خواردنانەی كە هۆكارێكە بۆ زیاد كردنی توانای سێكسی .
3-كەرەوز : یەكێكە لە باشترین جۆری خواردنەكان بۆ بەهێز كردنی توانای سێكسی ، ئەمەش لەبەر ئەوەی هۆڕمۆنی ئەندرۆستیڕۆنی تێدایە كە هۆڕمۆنێكی نێرینەییە.
4-كیوی : ڤیتامین سی تێدایە كە یارمەتی بەهێز كردنی توانای سێكسی دەدات .
5-سپێناخ : سەوزەواتە كاغەزیەكان لەوانەش سپێناخ ڕێژەیەكی زۆری لە ترشی فۆلیك تێدایە كە یارمەتی بەهێز كردنی توانای سێكسی دەدات .
6-سیر : دەورانی خوێن چاڵاك دەكات و وا دەكات خوێن بۆ هەموو بەشەكانی جەستە بچێت بەمەش حەزی سێكسی بەهێزتر دەكات .
7-فڕوابە : حەزی سێكسی لای پیاوان و ئافرەتانیش زیاتر دەكات بە ڕێژەیەكی بەرچاو