سوودەکانی خواردنی پیاز بۆ تەندروستی

 

یەکێک لە خواردنە تەندروستە سوودبەخشەکان خواردنی پیازە، هەرچەندە لەکاتی پاککردنیدا دەمان گریەنێت بەڵام سوودەکانی هێندە زۆرە هەرچەندە گرنگی بە خواردنی بدەیت کەمە، چونکە دژی نەخۆشیە مەترسیدارەکان دەجەنگێت و کاریگەریەکەی خێرایە.

سوودەکانی خواردنی پیاز بۆ تەندروستی: 

بوونی ماددەیەکی کیمیایی لە پیازدا هۆکارێکە بۆ ڕێکخستنی ڤیتامین سی لەلەشدا، ئەمەش هۆیەکە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش دژی هەموو نەخۆشیەکان. 

خواردنی پیاز هۆکارێکە بۆ ڕاگرتنی شەکری خوێن لەلەشدا، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشی شەکرەن. 

پیاز دەبێتە هۆی پاککردنەوەی لەش لە ژەهراوی بوون و ماددەی زیانبەخش. 

بەهۆی بلورێکی ڕەنگی زەردی لە پیازدا، بەرگری لەش دژی نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات. 

گیراوەی پیاز چارەسەرێکی باشه بۆ شوێنی ئازار و سوتانەوە و هەستیاری پێست ناهێڵێت. 

پیاز رێگری دەکات له مەترسەکانی گەشەکردنی برینی ناوسک. 

 


PM:02:36:02/10/2019