هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبارەی تەقینەوە بەهێزەکەی بەغداوە روونکردنەوە دەدات

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەبارەی ئەو تەقینەوە بەهێزەوە ڕوونکردنەوە دەدات کە شەوی چوارشتممە لە ناوچەی سەوزی بەغدا ڕوویدا و دەڵێت هیچ زیانێکمان بەرنەکەوتووە.

شەوی چوارشەممە 2ی ئۆکتۆبەری 2019 تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەغدا روویداوە و تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە و لایەنی ئەنجامدەری نەزانراوە.

مایڵز کاجینز، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، هیچ دامەزراوەیەکی سەر بە هاوپەیمانییەکە زیانی پێ نەگەیشتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە ناوچەی سەوزی بەغدا و شارەکانی دیکە چەندین خۆپیشاندەر کوژرا و بریندار بوون و قەدەغەی هاتوچۆی لە بەغدا راگەیەندراوە.

AM:10:26:03/10/2019