ژمارەی قوربانیانی چەند ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕاگەیەندرا
ئەمڕۆ هەینی ٢ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئاماری دەزگا فەرمییەكانی عێراق ڕایگەیاند" ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووی شارەكانی عێراق گەیشتە ٣١ كەس و ١١٨٨ كەسی دیكەش برینداربوون، كە لەنێو قوربانییەكاندا هێزە ئەمنییەكانیشی تێدایە".
سەرچاوە هەواڵییەكانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئاماری دواین قوربانییەكانی خۆپیشاندانەكانی سێ رۆژی رابردوی پارێزگاكانی عێراقیان بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت: خۆپیشاندانه‌كانی عێراق تا دێت فراوانتر ده‌بن و دوێنێ رۆژێكی خوێناوی بوو بۆ عێراقییه‌كان و ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته ٣١ كه‌س و گیانیان له‌ده‌ستداوه دووانیان پۆلیسن و ١٨یان له پارێزگای زیقار و ئه‌وانی دیكه‌ش له به‌غدا و شوێنه‌كانی دیكه بوونه.
خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، هاوکات دوێنێ پێنج شەممە له به‌غداد هێزه ئه‌منییه‌كان زرێپۆش و چه‌كیان دژی خۆپیشانده‌ران به‌كار هێنا.
PM:12:02:04/10/2019