فه‌ڕه‌نسا نیگه‌رانە له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سوریا و داوای‌ەکیش ئاڕاستەی ئه‌نقه‌ره دەکات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا نیگه‌رانی قوڵی خۆی له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا داوای له توركیا كرد خۆی له‌و كارانه به‌دووربگرێت كه پێَچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه.
ئه‌م لێدوانه‌ی فه‌ره‌نسا له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ به‌رپرسێكی باڵای توركیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ده‌كات به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به هێرش بكات.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سوپای توركیا له بنكه‌ی ته‌ل ئه‌رقه‌م له سه‌ری كانی و خاڵێكی سه‌ربازی گرێ سپی كشاوه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆشكی سپی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له باكوری سوریا ڕاگه‌یاند و ناوه‌ڕۆكی یه‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی بڵاوكرده‌وه كه تیادا هاتووه: ئه‌مریكا به‌شداری له‌و پرۆسه سه‌ربازیه‌ی توركیادا ناكات و پشتیوانیشی ناكات كه ئه‌نقه‌ره به‌نیازه به‌منزیكانه له ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریای ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤانانی كورد ئه‌نجامی بدات.