دوای زیاتر لەساڵێک دابڕان یەکێتی و گۆڕان کۆبوونەوە



دوای زیاتر لەساڵێک دابڕان کەمێک پێش ئێستا شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند" وەفدەکەی یەکێتی پێكهاتوون لەهەریەك لە عیماد ئەحمەد، لەتیف شێخ عومەر، عەدنانی حەمەی مینا،  شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، کە بەمەبەستی پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی عومەر سەید عەلی، بەرێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد لە سلێمانی".

سەرچاوەکە دەشڵیت: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان تاوتوێ پارێزگاری کەرکووک دەکەن. 

دوای ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و کەمبوونەوەی دەنگەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەیوەندییەکانی یەکێتی و گۆڕان دۆخێکی سارد و سڕی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆش دوای ماوەیەک کۆبوونەوە. 






AM:11:39:09/10/2019