هەسەدە شکستی بە هێرشی تورکیا لە سەرێکانی هێنا

هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە شکستی بە هێرشە یەک بەدوای یەکەکانی تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی هێنا لە ناوچەی پیشەسازی لە سەرێکانی.

ئاژانسی "هاوارنیوز"ی نزیک لە پەیەدە بڵاویکردەوە سوپای تورکیا و بە فڕۆکە بۆردومانی سەرێکانی دەکەن و لە ناوچەی پیشەسازی سەرێکانیش ڕووبەڕوبوونەوەی چڕ ڕوویداوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیویانە شکست بە هێرشی تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی لە ناوچەی پیشەسازی بهێنن و 9 چەکداری ئۆپۆزسیۆن بکوژن.


AM:10:49:11/10/2019