میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزێکی ئەمەریکی لە عەینەل عیساوە بەرەو شوێنی شەڕەکە ئەڕۆن، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بەتورکیا دەڵێن بۆستە، چونکە چوونی ئەو هێزە بۆ ئەوێ تورکیا ناچار دەکات لە لەشکرکێشێکەی بۆستێت، کە ئەمەش بە تازەترین پەرەسەندن دانرێت.
هاوکات کەمێک پێش ئێستا مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا داوای لە تورکیا کرد لەشکرکێشییەکانی ڕاگرێت، لەبەر ئەوەی کاریگەری دەکاتە سەر شەڕی دژە تیرۆر.