بەرەسمی ئانسۆ فاتی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بانگکرا

دوای تەوابوونی رێکارە یاسایییەکانی وەرگرتنی رەگەزنامەی ئیسپانی، ئەمڕۆ ئانسۆ فاتی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیاوە کرد.

راگەیاندنەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەو یاریزانە گشت رێکارە یاسایەکانی تەواو کردووەو بە رەسمی بۆ ریزەکانی ئیسپانیای خوار تەمەنی ٢١ ساڵان بانگکراوەو لەگەڵ ئەو هەڵبژاردەیە بەشداری لە یارییەکان دەکات.

فاتی بەم دواییە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە سەرنجی خۆی بۆ راگەیاندنەکان و هاندەران راکێشاو ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد، ئەمەش وای لە بەرپرسانی وڵاتی ئیسپانیا کرد، رەگەزنامەی پێبدەن، کە ئەم یاریزانە خەڵکی وڵاتی گینای بیساوە.




PM:06:43:11/10/2019