راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا: بە ئه‌ردۆغانمان وتووە داگیركردنی سووریا بیرۆكه‌یه‌كی خراپه
ئەمڕۆ هەینی ١١ی تشرینی یەکەم راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا بە کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی ڕاگەیاند" ئیدارەی كۆشكی سپی هەر له سه‌ره‌تاوه به سه‌رۆكی توركیای راگه‌یاندووه كە داگیركردنی سووریا بیرۆكه‌یه‌كی خراپه".
رۆبەرت ئۆبره‌ین، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا ئەوەشی خستەڕوو: كە ئه‌وان پشتیوانیی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ناكه‌ن و هیچ سه‌ربازێكیشیان له‌و شوێنانه نیه كه هێرشه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
هاوکات ئەمەش لەکاتێکدایە مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا داوای لە تورکیا کرد لەشکرکێشییەکانی ڕاگرێت، لەبەر ئەوەی کاریگەری دەکاتە سەر شەڕی دژە تیرۆر.
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەم لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، کە نزیکی ٥٠ کەس شەهید بوون، لەکاتێکدا ناڕەزایەتییە جیهانییەکان سات باسات ڕوو لە هەڵکشان دەکات.
PM:07:50:11/10/2019