ریاڵ مەدرید ئیریکسنی ناوێت


راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئیریکسنی دانیمارکی ناکات.
دوای ئەوەی چەند سەرچاوەیەک لەئیسپانیا رایانگەیاندبوو یانەی ریاڵ مەدرید بۆ هێڵی ناوەند لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی یەکی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئیریکسنی دانیمارکی دەکات، بەڵام وادیارە ئەو یانەیە  دەیەوێت لە هاویندا ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
چوونکە لە مانگی شەشی داهاتوو ئیریکسن گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و ئەوکاتیش ریاڵ مەدرید بێبەرامبەر دەتوانێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، کە لە ئێستادا نرخەکەی ٧٠ ملیۆن یۆرۆیە.
 


PM:10:57:11/10/2019