ئەمڕۆ شەممە ١٢ی تشرینی یەکەم ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند" ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا دەکەین بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و تورکیا دەیەوێت گۆڕانکاری دیموگرافی لەناوچەکە ئەنجامبدات".
عادل جوبەیر، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی سعودیە ڕایدەگەیەنێت: ئیدانەی هێرشەکان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکەین و جەخت لە پاراستنی سەروەری سووریا دەکەینەوە و داوا دەکەین هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشەی سوریا لە رێگەی سیاسیەوە بێت، داوا دەکەین تورکیا هێرشە داگیرکارییەکان لەسەر باکور سوریا رابگیرێن، چونکە کاریگەری لەسەر ئاسایش و هەوڵەکانی روبەڕوبونەوەی تیرۆر دەبێت.
هەروەها ئەنوەر قرقاش، نوێنەری ئیمارات لە کۆبونەوەکەدا دەڵێت" هەوڵەکانی تورکیا لەگەڵ هەوڵەکانی لەناوبردنی تیرۆر یەکناگرێتەوە، داوا دەکەین تورکیا هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە و هاوکاری هەوڵە سیاسیەکانی چارەسەرکردنی کێشەی سوریا بێت.