هەسەدە: ڕووبەڕوی دووژمنکاریییەکانی تورکیا دەبینەوە



بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند" ئەوان مەترسی نەبوونە بۆ سەر تورکیا، بەڵام دوژمنکاریی تورکیا جیاوازیی بە کەس ناکات".

رێدور خەلیل، بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت" باکووری سووریا لەماوەی رابردوودا ئارامترین شوێنی سووریا بووە، ئەوان هیچ مەترسییەکیان بۆسەر تورکیا نەبووە بەڵام دوژمنایەتی تورکیا جیاوازی لەنێوان مەدەنی و سەربازی و هیچ کەسێک ناکات".

هاوکات بەرپرسەکەی ئۆفیسی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەشڵێت: هەتاکو ئێستا ٤٥ شاهیدمان هەیەو بە ورەی بەرزەوە بەرەڤانی دەکەین، ئەوانەی ئێستاش شەهید دەبن ئەوانەن کە داعشیان تێکشکاند.

رێدور خەلیل، ئاماژەی بەوە کرد: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە هاوکاریمان ناکات بۆ وەستاندنی هێرشەکە، دەکرێت رێگە بەهێرشی ئاسمانی بگرن، بەپێی لۆژیکی سەربازی ئەوەی روودەدات، کە هاوپەیمانان پشتیان لە رۆژئاوای کوردستان و شەڕڤانەکانمان کردووە شتێکی گونجاو نییە، هاوپەیمانانی لە شەڕی دژی داعش پاڵپشتمان بوون و ئێستاش خۆیان کشاندووەتەوە. 



PM:06:25:12/10/2019