شەڕڤانان فڕۆكەیەكی توركیایان تێكشكاند

شەڕڤانانی هەسەدە فڕۆكەیەكی سیخوڕی و زرێپۆشێكی دیكەی سوپای توركیایان لە شاری سەرێكانی، تێكشكاند.

میدیاكانی هەسەدە بڵاویانكردەوە شەڕڤانان لە شاری سەرێكانی، فڕۆكەیەكی سیخوڕی سوپای توركیایان خستە خوارەوە و لە نوێترین پێكدادانەكانیشدا حەوت چەكداری دیكەی سەر بە توركیای كوشت.

هاوكات هەر لە شاری سەرێكانی، شەڕڤانانی رۆژئاوای كوردستان زرێپۆشێكی توركیایان تەقاندووەتەوە.

 

هەسەدە جەختیش دەكاتەوە لە ئێستادا تەواوی سەرێكانی كۆنتڕۆڵكراوەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو 9ی 10ی 2019 هێزەكانی توركیا هێرشیان بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و بەو هۆیەوە تائێستا دەیان هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و زیاتر لە 200 هەزار كەسیش ئاوارەبوون.




PM:02:43:13/10/2019