لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل چەند ڕێنماییەکی نوێ دەرچوو

بە پێی نووسراوێك كە ئەمڕۆ یەكشەممە دەرچووە و واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی كۆمەڵێك ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەرچووه‌.


ڕێنماییەكانی وه‌زاره‌تى ناوخۆ:

یەكەم/ وەرگرتنی بەڵێننامە لە كۆمپانیاكانی هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیان هەیە، سزادانیان بە بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك كە هاورده‌ بكرێت، بە پێچەوانەی مەرجەكانی بڕگەی 7ی خوارەوە.

دووەم/ بەستنەوەی سەرجەم كۆمپانیاكانی كوالێتیی كۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەكان بەیەكەوە بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی داتاكان بۆ هەموو كەرەستەكان تا بەرواری 31/12/2019.

سێیەم/ نرخی پشكنین وەك ئەو نرخانە دەبێت كە پێشتر وەزارەتی دارایی دەستنیشانی كردوون.

چوارەم/ پێویستە هەر ئۆتۆمبێلێك هاوردەكراوبێت بڕوانامەی (COC) لەگەڵ بێت و مۆڵەت دەدرێت بە كۆمپانیاكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل كە لە دەروازەی سنوورییەكان كار دەكەن، تا 1/11/2019 ئەم بڕگەیە جێبەجێ دەكرێت، لەو سنوورانەی كە تا ئێستا كاری پێ ناكرێت.

پێنجەم/ لەكاتی بوونی جیاوازی لە نێوان پشكنینی ئۆتۆمبێل لەلایەن كۆمپانیاكانی پشكنینی كوالێتی لە سنوورەكان و پشكنینی كۆتایی كە لەلایەن لێژنەكانی هاتوچۆوە، دەكرێت بە بڕی پێنج ملیۆن دینار بۆ هەر حاڵەتێك كۆمپانیای پشكنەر سزا دەدرێت لەگەڵ گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكە لەو دەروازەی كە لێی هاتووە.


 


PM:04:52:13/10/2019