ئەمەریکا بە تەواوی لە سوریا دەکشێتەوە

مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمەریکا ئامادەکاریی دەکات تاکو ئەو هەزار سەربازەی لە باکووری سووریا ماون بیانکشێنێتەوە.

 

وەزیری بەرگری ئاماژەی بۆ ئەوەکرد بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، هێزەکانی ئەمەریکا بە سەلامەترین و خێراترین رێگا سووریا بەم نزیکانە جێدەهێڵن.

ئەوەشی ئاشکراکرد "هێزەکانی ئەمەریکا لە ناو جەنگی نێوان هەسەدە و سوپای تورکیان و بڕیاریانداوە بکشێنەوە، سەرۆک ترەمپیش کاتێک لەگەڵ ئەردۆغان قسەیکردووە ئەو بڕیارەی داوە".

کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە دوای ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەوان پەیوەندییان بە جەنگی نێوان کورد و تورکیاوە نییە و سەربازەکانیان دەکشێننەوە، هەر زوو بەزوو دوا کشانەوەی پەنجا سەربازیش هێرشی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.




ئه‌م بابه‌ته ‌976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:22:13/10/2019