لە بۆردومانەكەی توركیادا رۆژنامەنوسێك شەهیدبوو

لە بۆردومانەكەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆی توركیا  بۆ سەر هاولاتیانی مەدەنی رۆژنامەنوسێك شەهید بوو یەكێكی تریش بریندار بووە.

ماڵپەری هاوار نیوز بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی ئەو بۆردمانانەی توركیا كە لە تەلتەمرە بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامیداوە رۆژنامەنوسێكمان بەناوی " سەعد ئەحمەد"ەوە شەهید بووە.


هەر بەگوێرەی زانیاریەکان هەریەک لە محەمەد ئەنکجی، پەیامنێری هەمان ئاژانس و ئەرسین چاکسوو ڕۆژنامەنووس لە ئاژانسی فورات و دوو ڕۆژنامەنووسی دیکە بەناوەکانی ڕۆژبین ئاکجین و بێریجان یڵدز، برینداربوون.

 
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای توركیا بەچڕی بۆردومان تەلتەمر و سەرێ كانی كردو قەسابخانەیەكی گەورەی خوڵقاند بە جۆرێك كە ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتی مەدەنی كردەقوربانی 


 




PM:07:17:13/10/2019