هەسەدە هێرشێکی بۆ سەرێکانی تێکشکاند
هێرشێکی گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی تورکیا لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە تێکشکێندرا و ژمارەیەکی زۆر چەکدار کوژران و دوو زرێپۆشیان تێکشکێندرا.
کەمێک لەمەوبەر لە ڕێگای نێوان تل تەمر بۆ عەین عیسا، گروپێک لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە پشتیوان چەک و زرێپۆشی تورکیا هەوڵیاندا بچنە ناو گرێسپی، لەلایەن هەسەدەوە کرانە ئامانج.
لە ئەنجامدا دوو زرێپۆش تێکشکێندران و ژمارەیەکی زۆر چەکدار کوژران و هێرشەکە تێکشکێندرا.
هەروەها بەپێی دوایین هەواڵەکان، لەسەر ڕێگای عەین عیسا بۆ چەلەبیە-دا شەڕێکی قورس لە ئارادایە.
PM:05:16:14/10/2019