پەروین بوڵدان: ئەگەر كورد گوڵێك لە ناو ئینجانەیەك بچێنێت توركیا قەیومێكی بۆ دادەنێت

پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە رایگەیاند، توركیا دەیەوێت كورد لە هەرشوێنێك كە هەناسە دەدات بخنكێنێت، دەشڵێت "ئەگەر كورد گوڵێك لە ناو ئینجانەیەك بچێنێت دەسەڵاتدارانی توركیا قەیومێك بۆ ئەو ئینجانەیە دادەنێن.

لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، پەروین بوڵدان دەڵێت، ئەگەر كورد گوڵێك لە ناو ئینجانەیەك بچێنێت، دەسەڵاتدارانی توركیا  قەیومێك بۆ ئەو ئینجانەیە دادەنێن و ناوی دەنێنن " چاندنی ئینجانەی تیرۆرستی" و بە چەك و تانك هێرش دەكەنە سەری.

جەختیش دەكاتەوە "كینەی دژە كورد ئێستا سنوورەكانی بڕیوە و ئەوان دەیانەوێت كورد لە هەرشوێنێك كە هەناسە دەدات، بخنێكنن".

ئاماژە بەوەشكردووە، ئەكەپە لەناوەوە و لە دەرەوە گۆشگیربووە، تەنها پێنج نەتەوە و پاشماوەكانی داعش پشتگیری ئەم جەنگە دەكەن. لە فەڵەستینەوە بۆ باكوری قوبرس، لە یەكێتی ئەوروپاوە و بۆ كۆمكاری عەرەبی، نزیكەی هەموو جیهان دژی هێرشی توركیان بۆ باكوری سووریا.
 


ئه‌م بابه‌ته ‌352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:30:15/10/2019