دزیکۆ توشی پێکان دەبێت و دووردەکەوێتەوە

هێرشبەری یانەی رۆمای ئیتاڵی، ئیدن دزیکۆ، توشی پێکان دەبێت و بۆ چەند یارییەکی یانەکەی دووردەکەوێتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاوکردووەتەوە، دزیکۆی بۆسنی و هێرشبەری بە توانای یانەی رۆما، لە یاری هەڵبژاردەکەی توشی پێکان بووەو بەوهۆیەوە ئامادەی یاری یانەکەی بەرامبەر بە سەمپدۆریاو مونشن گلادباخ نابێت.

دزیکۆ یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی  ویانەی رۆماو دوورکەوتنەوەشی گورزێکی کاریگەر لە یانەکەی دەدات.

 


PM:07:16:15/10/2019