ئەمرۆ یانەی بەرشەلۆنە دوو یاریزانی بۆ گەڕایەوەو لە لایەن پزیشکەکانی یانەکەیەوە ئۆکەییان بۆ یاریکردن پێدرا.
هەریەکە لە ئۆمتیتی و جۆنیۆر فیربۆ کە توشی پێکان هاتبوون، ئەمرۆ راپۆرتی پزیشکی یانەکە دڵنیایی لە باشبوونەوەی ئەو دوو یاریزانەداو هەردوکیان بۆ یاریەکەی سبەی ئیبار ئامادە دەبن.
پێشبینی دەکرێت بەهۆی پێکان و راگرتنی پیکی، ڤاڵڤێردی پشت بە ئۆمتیتی لەگەڵ تۆدیبۆ لە دڵی بەرگریدا ببەستێت.
یاریەکە سبەی لە کاتژمێر ٢:٠٠ی دوانیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.