کۆبوونەوەیەکی نهێنی ئەمەریکاو رووسیاو تورکیاو سوریا بۆ دابەشکردنی رۆژئاوا ئاشکرا دەبێت

بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ کۆبوونەوەیەکی نهێنی نێوان نوێنەرانی ئەمەریکاو رووسیاو تورکیاو سوریا ئاشکرا دەکات کە لەسەر دابەشکردنی رۆژئاوای کوردستان کراوە.

 
رامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە دامەزراوەیەکی سەربەخۆیەو دەستی بە زانیاری ورد دەگات لەسەر سوریا، لە لێدوانێکی نوێیدا دەڵێت" رۆژی ٢ی تشرینی یەکەم، کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە شاری " دێرزوور" لە نێوان رووسیا و ئەمەریکا و تورک و سوریا ئەنجامدراوەو تیایدا بڕیار دراوە ناوچەکانی سەری کانێ و گرێ سپی بدرێت بە تورکیا".

 
هەروەها رامی دەڵێت " هێزەکانی رژێمی سووریاش بە ناوچەکانی تری ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دا بڵاودەبێتەوە".

 
بەڕێوەبەری روانگەی سوری پێیوایە ئۆردوغێ‌ن خەوی ئەوەی هەیە کە کۆنترۆڵی تێکڕای ناوچەکە بکات کە ١٤ هەزار کیلۆمەتر چوار گۆشەیە، واتە جگە لە عفرین کە لە ژێر کۆنترۆڵیدایە، دەیەوێت هەموو ناوچەکانی دی باکوری سوریا داگیر بکات.




ئه‌م بابه‌ته ‌6424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:41:18/10/2019