ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە چووە پێشەنگ



لە گەری نۆیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە گەڕایەوە پێشەنگی خولەکەو توانی ٣-٠ لە یانەی ئیبار بباتەوە.
بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری کردو توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی میسی و سوارێز و گریزمان بباتەوەو بە شێوەیەکی کاتی پێشەنگی خولەکە وەربگرێتەوە.
بەرشەلۆنە بە درێژایی یاریەکە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتوو بێجگە لەو سێ گۆڵە، چەند گۆڵێکی تری لە دەستداو زۆرترین تۆپی لە لابوو بە درێژایی یاریەکە.
یانەی ئیبار خاوەنی تەنها ٩ خاڵ لە ٩ هەفتەی خولی ئیسپانیا.
 

 

 



PM:03:57:19/10/2019