هونەرمەندی گەورەی جیهانی ئەمتاب باتچان باری تەندروستی نا جێگیرە

ئەکتەری بەناوبانگی هندستان و جیهانی ئەمیتاب باتچان، تەندروستی ناجێگیرە و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.


میدیاکان بلآویانکردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمیتاب باتچانی تەمەن 77 ساڵ، لە مۆمبای تەندروستی تێکدەچێت بەهۆی کێشەیەک لە جگەریدا و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، خێزانەکەی هەوڵیانداوە بارودۆخی ناوبراو بۆ هیچ میدیایەک ئاشکرا نەبێت و هەوڵی شاردنەوەیانداوە.


ئێستاش ئەمیتاب باتچان لە نەخۆشخانەیە و تەندروستی باش نەبووە.


ئەمیتاب باتچان یەکێکە لە دیارترین ئەکتەرەکانی مێژووی سینەمای بۆلیود، لەساڵی 1973 هاوسەرگیری لەگەڵ جایا بەهادری کردووەو خاوەنی سەدانی کاری هونەری گەورە گەورەیە.
 

 



PM:10:20:19/10/2019