هێزەکانی هەسەدە لە سەری کانێ کشانەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات وەک پابەندبوونێک بە بڕیاری ئاگربەستەوە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠ ی تشرینی یەکەمە لە شاری سەری کانێ کشانەوە.

 

کەمێک لەمەوبەر سەرجەم هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سەری کانێ و ناوچەکانی ئەو شارە کشانەوە، هاوکات هەرچی بریندارەکانی شەڕە گوێزرانەوەی بۆ نەخۆشخانەکانی قامشلۆ و حەسەکە.

 

لەیەکەم کاردانەوە، سەرۆکی ئەمەریکا، ترامپ لە تویتێکدا دەڵێت" رێکەوتنی نێوان ئێمەو تورکیا لەسەر ئاگربەست لە ناوچەکانی سووریا بە چاکی بەڕێوەدەچێت".

 

لەلایەکی تریشەوە میدیاکانی حکومەتی سوری ئاشکرایان کرد کە سووپای تورکیا بەتەواوی چۆتە نێو " سەری کانێ" وە



PM:04:32:20/10/2019