لە خولی ئینگلتەراو لە گەری نۆیەمدا، هەردو یانەی لیڤەرپوڵی پێشەنگ و مانچستەریونایتد رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا ١-١ یاریەکەیان بە کۆتا هێنا.
یانەی مانچستەریونایتد دەستپێشخەری کردو سەرەتا و لە گێمی یەکەم بە گۆڵی یاریزان، راشفۆرد پێشکەوت.
بەڵام لیڤەرپوڵ بەئەنجامەکە رازی نەبوو، توانی لە خولەکی ٨٦، گۆڵی یەکسانبوونەوە بکاتو خاڵێکی گرنگ و بە نرخ بەدەست بهێنێت.
لیڤەرپوڵ لە ٩ جەولە ٢٦ خاڵی هەیەو یەکەمی خولەکەیەو هیچ یارییەک نەدۆڕاوە.