هایكۆ ماس: هێرشی توركیا بۆ باكووری سووریا پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانە
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ٢١ی تشرینی یه‌كه‌م، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند" هێرشی توركیا بۆ باكووری سووریا به پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانە".
هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ZDF ی ئه‌ڵمانی رای گه‌یاندووه: هێرشكردنه سه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل هاوته‌ریبی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نییە.
لە چاوپێکەوتنەکەدا ماس جەختیشیکردەوە: ئەڵمانیا هاوكارییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ توركیا له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنه‌كانی پەیوه‌ست به په‌نابه‌ران كه‌م دەکاته‌وە، وڵاتەکەی له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه په‌نابه‌ره سوورییەکان به‌زۆر ببرێنه ناوچه‌ی ئارام.
رۆژی شەممەی رابردوو "موتزنیش" سیاسه‌تمه‌داری سه‌ر به حزبی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا هێرشه‌كانی توركیای به پێشێلكاری یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناو برد و پێشنیازی ئه‌وه‌ی كرد له دادگای لاهه سكاڵا له ئه‌ردۆغان بكرێت.
AM:11:06:21/10/2019