خانمە بێژەرە ناسراوەکەی NRT بۆ مەرگی لانەی هاوسەری ئامانج دەنووسێت

خانمە بێژەری دیاری کەناڵی ئێن ئارتی، ژوان قەرەداغی لەسەر کوژرانی لانەی هاوسەری ئامانج بابانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی بۆ دەکات.

لەو پۆستەیدا ژوان قەرەداغی نووسیوویەتی" لانەی نازدار بۆنی گوڵی عەترەكەت بەجۆرێك پڕی كردوم لە خۆت، هەتا ئەمرم جێم ناهێڵێت، چەند وێرانم بەم ونبونەت لانە گیان، پارچەپارچەم، ئەم كۆچەت ئەوەندە برینداری كردووم هەرهەناسەیەكم ئازارێكی هەیە، تۆ هی مەرگ نەبوی هێشتا پژۆبووی، خۆزگە هەندێك ڕۆژ هەرگیز لە ژیانماندا نەبوایە، بۆ نمونە ڕۆژی مەرگی تۆ لانە گیان".

هەروەها ژوان نووسیوویەتی "خۆزگە هەمیشە بەهێمنی ئەمایتەوە كاك ئامانج خۆزگە ئەژیان خۆزگە ئەم مەرگە نە ئەبوو ، خۆزگە ئەو ڕۆژە نەئەبووهاوڕێكەم".
ژوان ماوەی چەند ساڵێک بێژرەی کەناڵی ئێن ئارتی بووە، ماوەی چەند مانگێکە وازی هێناوە.

 

 


PM:11:10:21/10/2019