ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ پۆلیسی شاری موسڵ له باكووری عێراق ڕایگەیاند" له كاردانه‌وه‌یه‌كی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌دا، ژنێک له شاری موسڵ منداڵێكی په‌لكێشی ماڵه‌كه‌ی خۆی كردووه و خنكاندویه‌تی".
پۆلیسی شاری موسڵ ئەوەشی خستەڕوو: منداڵەکە ته‌مه‌نی ٨ ساڵان بووە، تاوانباره‌كان دۆزراونه‌ته‌وه كه ژن و پیاوێكن، كه ژنه‌كه منداڵه‌كه‌ی بردوه‌ته‌وه ماڵی خۆی و خنكاندویه‌تی و به به‌ردیش لێی داوه.
پۆلیسی موسڵ تاوانه‌كه‌ی ئاشكراكردووه و هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌شی ده‌ستگیركردووه و ئه‌وانیش دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یاندا و وتویانە کە وەک تۆڵە سەندنەوە لە خێزانی ئەو منداڵە پەنایان بۆ ئەوکارە بردووە.