چۆنیەتی بەکارھێنانی جاترە و سوودەکانی
جاترە بەوە جیا دەکرێتەوە کە بۆن و بەرامێکی تایبەت بە خۆی ھەیە و بەھۆیەوە جیا دەکرێتەوە لە سەوزەکانی تر، وە بەشێوەی جیاواز لە بازاڕەکان دا ھەیە ئەویش یان بە شێوەی نوێ و سەوز، یاخود بە شێوەی وشککراوە، بەڵام بە تازەیی و سەوزی بخورێت سوودی زیاترە و تامیشی خۆشترە، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر ناتواندرێت لە دوای لێکردنەوەی سوودی لێ ببیندرێت.
جاترە بڕێکی زۆر لە ڤیتامینەکان و کانزاکانی تێدایە، کە سوودبەخشن بۆ لەشی مرۆڤ، ھەروەھا سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کالسیۆم، پۆتاسیۆم، سیلینیۆم، مەنگەنیز و ئاسنە.
جاترە توانای بەھێزکردنی سیستەمی بەرگری لەشی ھەیە، دژی تووشبوون بە ڕەقبوونی خوێن بەرەکانە، دەمارەکانی دڵ بەھێز دەکات، ھەروەھا تایبەتمەندێتیەکی چارەسەرکردنی ھەیە و ھەوکردنەکانی قورگ و بۆری ھەوایی چارەسەر دەکات، جگە لەمانەش لە چارەسەری حاڵەتەکانی سووتاویشدا بەکاردێت، ھاوکات جاترە بەوەش جیا دەکرێتەوە کە توانای ھێورکردنەوە و کەمکردنەوەی ئازاری ھەیە.
PM:09:23:23/10/2019