ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكادا كرد و دۆخی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریای دوای هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه شیكرده‌وه و بەڵگەی کۆمەڵکوژی تورکیای نیشانی ئامادەبووانی کۆنگرێس دا.
کورتەی قسه‌كانی ئیلهام ئه‌حمه‌د له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا:
من له سووریا هاتم، ماوه‌ی 8 ساڵه سات به‌سات له‌ناو جه‌نگدا ده‌ژین، دوای رزگاركردنی سه‌دا 30ی خاكی سووریا له داعش پاككرایه‌وه، سووریه‌كان كورد، عه‌ره‌ب توركمان، كریستیان و ئێزدی هه‌مووان پێكه‌وه ده‌ژیان و له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ربه‌خۆ ژیانێكی ئازادیان هه‌بوو.
هیوادار بووین دوای تێكشكاندنی داعش ژیانێكی ئارام بگوزه‌رێنین و سووریایه‌كی دیموكرات دابمه‌زرێنین، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، 11 هه‌زار شه‌هید و 25 هه‌زار شه‌ڕڤانی دیكه‌ش برینداربوون.
جێگه‌ی سوپاسه كه له‌گه‌ڵ هێزی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی دژی داعشدا به یه‌كه‌وه كارمان كرد و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌مان ئازاد كرد، ده‌وڵه‌تی توركیا رێگه‌ی به درووستبوونی هه‌رێمێكی ئازاد نه‌دا.
هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌میشه له‌سه‌ر ئێمه زیاد ده‌كرد، له‌گه‌ڵ هێزی ئه‌مه‌ریكی و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان هه‌بوو، هه‌م له شه‌ڕی دژی داعشدا، هه‌م دواتریش، به‌ڵێنی به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكاشمان پێ‌درابوو، بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمێكی سه‌قامگیر، به‌رده‌وام پێیان ده‌گوتین تا داعش هه‌بێت، به یه‌كه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ین و تا سووریایه‌كی سه‌قامگیر دابمه‌زرێن، ئه‌و به‌ڵێنه به ئێمه درابوو.
دوای هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین، پێیان راگه‌یاندین كه هێزمان له‌وێ نییه‌و ناتوانین هیچ بكه‌ین، به‌ڵام گوتیان هه‌ر شوێنێك هێزمان لێی هه‌بێت، لێناگه‌ڕێین هێرشمان بكرێته‌سه‌ر، بۆیه زۆر متمانه‌مان پێ هه‌بوو و هیوامان وابوو ئه‌و شوێنانه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكای لێیه، شه‌ڕ لێی هه‌ڵناگیرسێت و رێگه نه‌دان.
ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه هیواكانمان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه هه‌ڵچنی، تا رۆژێكیش به‌ر له هێرشه‌كان، وامانده‌زانی ئاسمان به رووی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا داخراوه.
ئه‌و میكانیزمه ئه‌منییه‌ی به یه‌كه‌وه ده‌ستمان پێكردبوو بۆ هه‌رێمه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له هێرشی توركیا بگیرێت، ئێمه پاشه‌كشه‌مان كرد، سه‌نگه‌ره‌كانمان تێكدا، چه‌كی قورسمان كشانده‌وه، مه‌فره‌زه هاوبه‌شه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سنووری ده‌ستیان به گه‌ڕ كرد.
دوای ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌رۆك تره‌مپ و ئه‌ردۆغان هێرشه‌كان ده‌ستیان پێكرد، ئێمه شۆك بووین و هیوامان نه‌ده‌خواست وا ببێت، له ئه‌نجامیشدا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا كه‌وتینه شه‌ڕ، ئێمه به‌رگریمان له‌خۆمان كرد، توركیا هاته ناو خاك و ماڵی ئێمه شه‌ڕی ده‌كرد.
ئه‌وه له‌كاتێكا كه هێشتا هێزه‌كانمان له دژی داعش له شه‌ڕ بوون، ئه‌وه به‌بێ هیچ هۆكارێك و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكمان بۆ توركیا هه‌بێت، له ئه‌كامدا 300 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون، 250 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و كه ژماره‌یه‌كی زۆریان منداڵ بوون، نزیكه‌ی 300 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
سه‌رێكانی به تانك و تۆپ وێرانكراوه، سیاسه‌توانانمان كوژران، وه‌كو هه‌ڤرین خه‌له‌ف، كۆمه‌ڵكوژیی مه‌یدانی ئه‌نجامدراوه، كرده‌وه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپ و چه‌تانه ئه‌نجامدرا كه توركیا پشتیوانی ده‌كات و هێرش به چه‌كی قه‌ده‌غكراو ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام تاقیگه‌ی پێویستمان نییه به ته‌واوی شی بكه‌ینه‌وه.
ئومێده‌واربووین ئه‌و شه‌ڕه بوه‌ستێت، به‌ڵام نه‌مانتوانی بوه‌ستین، تا رووبه‌ری 120 كیلۆمه‌تر درێژ و 32 كیلۆمه‌تر به قووڵایی له‌لایه‌ن توركیاوه دایگركراوه.
كه‌سێك كه هاتووه‌ته ناو خاكی ئێمه، پێشتر ئه‌میری داعش بوونه به‌ناوی سوپای ئازاد، یان سوپای ئۆپۆزیسیۆن و ئازادی سووریا له دژی ئێمه ده‌جه‌نگن.
سوێند ده‌خون، كه سه‌رمان ده‌په‌ڕێنن، ئه‌وه‌ش هه‌مان درووشمی داعشه ده‌ڵێنه‌وه، ئێستا جارێكی دیكه داعش به شێوه‌یه‌كی دیكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوچه‌كه، به‌ڵام توركیا وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن ده‌یانناسێنێت،
هێرش كرایه سه‌ر كامپه‌كان هه‌ندێك له داعشه‌كان هه‌ڵاتن، شه‌ش ژنی فه‌ره‌نسی، 2 به‌لجیكی، 10ی دیكه‌ش ناسنامه‌یان نه‌زانراوه هه‌ڵاتوون، ئێستا مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهان و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نیویۆركی ئه‌نجامداوه ئێمه گرتوومانه.
ره‌وشه‌كه زۆر مه‌ترسیداره و ئێستا ئومێدیان به توركیایه ئه‌و چه‌تانه بپارێزێت، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه، له راستیدا جیۆگرافیای خاكی ئێمه به‌شبووه، ئه‌و داعشانه‌ی توركیا پشتیوانیان ده‌كات له هێرشه‌كانی له دژی ئێمه به‌رده‌وامه، دوێنێ شه‌و یه‌كێك له ژنه شه‌ڕڤانه‌كان كوژراوه و جه‌سته‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌ستی چه‌كداران.