ئەمریکا هێزی زیاتری سەربازی ڕەوانەی بیرە نەوتەکانی سوریا دەکات دەکات

ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕیاریدا هێزێکی 500 سەربازی رەوانەی باکووری رۆژئاوای سووریا بکات، ئەوەش دوای کشانەوەی بەشێکی زۆری سەربازانی ئەو وڵاتە دێت لە سوریاوە بەرەو عێراق.

رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ و چەند مردایک دیکەی ئەمریکی بڵاویانکردەوە ئەمریکا بەنیازە 500 سەربازەکەی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە چەکی قورس و تانکەوە بهێڵێتەوە.

سەرچاوە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە "ناردنی ئەو سەربازانە، بۆ پاراستنی ئاسایشی بیرە نەوتەکان و رێگرتنە لە زیادبوونی هەژموونی رووسیا لەناوچەکە و کۆتاییهێنانە بە پێشێلکارییەکانی تورکیا و زیندوبوونەوەی داعش".

هاوکات رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە، ناردنی هێزەکەی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنانە بە شەڕ لەناوچەکە کە پێیوایە بەهۆی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکاوە ئێستا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەڵگیرساوە

 

ناردنی ئەو هێزەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی سووریا لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا دوایین کاروانی هێزەکانی ئەمریکا لەسووریا کشانەوەو هاتنە ناو خاکی عێراقەوە.



PM:12:56:25/10/2019