ئەمەریکاو رووسیا بەجیا هێز رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکەن
ئیسلامییەکان سێ کارمەندی تەندروستی دەکوژن

ئەمڕۆ ٢٦ ی تشرینی یەکەم رۆژئاوای کوردستان گۆرانکاری سیاسی و سەربازی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت، لەلایەکەوە سووریا ژمارەیەکی بەرچاو پۆلیسی سەربازی بۆ سەرسنوری رۆژئاوا بەرامبەر تورکیا دەنێرێت، لەلایەکی ترەوە ئەمڕۆ هەمەرو ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی ئەمەریکا جارێکی دی گەڕانەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان و نزیکبوونەوە لە بیرە نەوتەکان. هەر ئەمڕۆ ‌ئیسلامییە هاوپەیمانەکانی تورکیا لە گوندەکانی نزیک گرێ سپی لە کاتێکدا بە ئەمبولانسێکی تەندروستی سێ کارمەند دەچن بەدەم چەند بریندارێکەوە، چەکدارەکان دەستیگیریان دەکەن و بەدیلی دەیانکوژن.

 

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بلآویان کردەوە، هێزەکانی رووسای کە بەپۆلیسی سەربازی ناسراون بەردەوامن لە بلآوبوونەوە لەگەڵ سووپای سوریادا بە ناوچە سنوریەکانی بەرامبەر تورکیا، هاوکات هەر ئەمڕۆ بەپێی بڕیارێکی ترامپ جارێکی تر سووپای ئەمەریکا بەرەو بیرە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستان هێزی جوولآند.

 

هەر ئەمڕۆ میدیاکانی هەسەدە، بلآویان کردەوە کە لەلایەن ئیسلامییەکانی سەر بەتورکیاوە سێ کارمەندی تەندروستی کوژراون.

 

لەلایەکی ترەوە لە گوندەکانی نزیک سەری کانێ و مینبەج و کوبانێ لەشکرکێشی تورکیا و هێزە ئیسلامییەکانی هاوپەیمانی بەردەوامن لە لەشکرکێشی و، هەسەدە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات نبە توندی بەرپەرچیان داونەتەوە.

 

دوو رۆژیشە لەسەرئاستی سیاسی تورکیا دژی میوانداریکردنی مەزلوم کوبانێ بۆ ئەمەریکا دەیەوێت فشار لە ئەمەریکا بکات و داوای رادەستکردنی دەکاتەوە.

 

ئەوە لە کاتێکدا کە کار دەکرێت بۆ میوانداریکردنی و کۆبوونەوەی لەگەڵ ترامپ و بەرپرسانی دی ئەمەریکا.

 

 

 



PM:12:52:26/10/2019