وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران و ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ خشتەیەکی نوێی مووچە ڕاگەیەندرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند"هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ٨ی ٢٠١٩ی فەرمانبەران دابەشدەکرێت هەروەک مانگەکانی پێشوو بەم شێوەیە:
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/٥ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/٦ مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/٧ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٠ بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەمەد پشووی فەڕمییە و مووچە دابەش ناکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند" کەوا وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ٨ی ٢٠١٩ی فەرمانبەران کراوە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە چاوەڕوانی فەرمانی دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری لەمساڵدا نۆ موچەی فەرمانبەرانی دابەشکردوە، سێ موچەیان هی مانگەکانی ١٠، ١١ و ١٢ی ساڵی رابردوو بوو، کە بەهۆی قەیرانی دارایییەوە نەدرابوو، هەروەها شەش موچەی ئەمساڵیش دابەشکراوە.