سەزای تەمەللی: توركیا دەیەوێت كورد لەسەر خاكی خۆی كۆچبەر بكات


ئەمڕۆ یەک شەممە ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند" توركیا دەیەوێت كورد لەسەر خاكی خۆی كۆچبەر بكات، خەڵكی عەرەبیان لە شوێنی ئەوان جێگیر بكات".


سەزای تەمەللی، ھاوسەرۆكی ھەدەپە دەلێت" ھیچ رێڕەوێكی تیرۆر لە سنوورەكانی توركیا نییە، بەپێچەوانەوە توركیا دەیەوێت كورد لەسەر خاكی خۆی كۆچبەر بكات و خەڵكی عەرەبیان لە شوێنی ئەوان جێگیر بكات، هاوکات توركیا دەیەوێت چەكدارە توندڕەوەكان لە شوێنی كورد دابنێت".


تەمەللی ئەوەشیخستەڕوو: ھیچ كاتێك لە رۆژئاوای كوردستانەوە ھێرش نەكراوەتە سەر خاكی توركیا، بەڵام ئەوكاتەی داعش دراوسێی حكوومەت بوو، ھەموو دەرگاكانیان بە روودا كراوە بوون. 
 


PM:12:52:27/10/2019