دەربارەی دامەزراندن حکومەت بڕیاری دەرکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم  ئیمزای دامەزراندنی سێ یەكەمی دەرچووانی بەشەكانی زانكۆ حكومییەكانی ساڵی ۲٠۱٥ـ۲٠۱٦ كرد و بڕیارەكە ڕەوانەی هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی وئابووری) كرا بۆ جێبەجێكردنی.


ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، "سێ یەكەمی دەرچووانی بەشەكانی زانكۆ حكومییەكانی ساڵی ۲٠۱٥ـ۲٠۱٦  دامەزراندنیان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۲۷ لە ڕۆژی ۱٦_۱٠_۲٠۱۹ ئیمزاكرا و بە نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۸٦۸۲ لە ڕۆژی ۲۷ـ۱٠ـ۲٠۱۹ بە فەرمی ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی وئابووری) كرا بۆ جێبەجێكردنی".


ئامانج رەحیم  ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، لەم نزیكانەدا لە لایەن زانكۆكانیانەوە ئاگادار دەكرێنەوە بۆ دەستكردن بە مامەڵەی ڕۆتینیی دامەزراندنتان.
 


PM:08:04:27/10/2019