سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر دەوامکردن فەرمانێکی دەرکرد

عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگەیاندوە، دەبێت هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەت دەوامی ئاسایی خۆیان بكەن.


عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف بەناوی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە ئاشکرای کرد، فەرمانیكردوە سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت دەوامی ئاسایی خۆیان بكەن و راشیگەیاندوە هەر لایەنێكی سیاسی هانی ئەوە بدات كە دەوامی دامەزراوەكانی دەوڵەت نەكرێت و هەوڵی پەكخستنی بدات روبەروی لێپێچینەوەی توند دەبێتەوە.


عادل عەبدولمەهدی ئەم فەرمانە لە کاتێکدا دەردەکات کە دوو رۆژە بەغدا خۆپیشاندانی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت.
 


PM:11:14:27/10/2019