گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دێت
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەکان ڕاگەیەنرا کە دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێکی نوێیان تۆمارکرد.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٤٠٠ دینار، دوێنێ یەک شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣٠٠٠ هەزار دینار.
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٢ هەزارو ٦٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزار ٨٠٠ دینار.
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٥٧٥ دینار، دوێنێ یەک شەممە نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٦٠٠ دینار بوو.
AM:09:44:28/10/2019