رۆناڵدۆ بووە براوەی تۆپی زێڕینی ٢٠١٩




لە هەواڵێکی دزەپێکراودا کە رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، خەڵاتی تۆپی زێڕێنی ٢٠١٩ بۆ رۆناڵدۆ یەکلایی بووەتەوەو بە ئەو یاریزانە دەدرێت.
بە پێی چەند سەرچاوەیەکی راگەیاندنی بە ناوبانگی ئیتاڵیا، رۆناڵدۆ بووە بە براوەی تۆپی زێڕینی ٢٠١٩ و پێش میسی و ڤان دایک کەوتووە.
ئەم هەواڵە پاش ئەوە بڵاوکرایەوە، بەرپرسانی گۆڤارەکە گەیشتی وڵاتی ئیتاڵیایان  کردووەو چاویان بە رۆناڵدۆ کەوتووە، چاوپێکەوتنێکی دوور و درێژیان لەگەڵ ئەنجامداوەو ئەمەش بەڵگەی تەواوە بە دەستیانەوە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە لە لایەن ئەو ئەستێرە پۆرتوگالییەوە.
رۆناڵدۆ توانی لە ساڵی ٢٠١٩ سێ نازناو لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس بباتەوە.
 


PM:06:33:28/10/2019