قەیوم بۆ شارەوانی جزیرێ لە باکوری کوردستان دانرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ میدیاکانی تورکیا ڕایگەیاند"حکومەتی تورکیا قەیومی بۆ شارەوانی جزیرێ لە باکووری کوردستان دیاریکرد".

 

بەگوێرەی زانیارییەكان، لە شوێنی محەمەد زرغ سەرۆكی شارەوانی جزیرێ داود سینگول وەك قەیووم بۆ ئەو شارەوانیەی باكووری كوردستان دیاركراوە.

 

لە ھەڵبژاردنەكانی ٣١ی ئاداری ئەمساڵ پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) توانی رێژەی لەسەدا ٧٧ی دەنگەكانی جزیرێ بە دەست بێنێت و محەمە زرغ لەسەر لیستی ھەدەپە بە سەرۆكی شارەوانی جزیرێ ھەڵبژێردرا.

 

 



AM:08:44:29/10/2019